سەرۆکی (یوێفا) بۆ بەرشلۆنە: دۆخەکە مەترسیدارە و زۆر جدییە

ئەلیکساندەر چیفرین، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا (یوێفا) دۆسیەی “بارسا و نیگرێرا” بە مەترسیدار وەسفدەکات.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەزگای میدیایی “ئێکیپا”ی سلۆڤینی، ئاماژە بەوە دەکات، کە بابەتی تێوەگلانی یانەی بەرشلۆنە بە کەیسی بەرتیلدان بە نیگرێرای سەرۆکی پێشووی لیژنەی ناوبژیوانانی “لالیگا” زۆر مەترسیدارە، دووپاتیشی دەکاتەوە، لێکۆڵینەوەکان و دەرەنجامەکانی جدین.

چیفرین دەڵێت، ” لەبەر دوو هۆکار ناتوانم ڕاستەوخۆ لێدوان بدەم، یەکەم، چونکە لیژنەیەکی سەربەخۆی دیسپلینمان هەیە. دووەمیش، چونکە بە وردی مامەڵەم لەگەڵ ئەم بابەتەدا نەکردووە. بەڵام دەتوانم بڵێم دۆخەکە لەڕادەبەدەر جدییە.”

هەروەها دەڵێت، “دۆخەکە مەترسیدارە، بەڕای من یەکێکە لە جدیترین ئەو کەیسانەی تاوەکو ئێستا لە تۆپی پێی ئیسپانیادا بینیومە، بابەتەکە دیاریکراوە و لێکەوتەکانیش ئاشکرانین، بەڵام ڕێکارەکان لەسەر ئاستی داواکاری گشتی ئیسپانیا بەردەوامە، تا ئەو شوێنەی پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە، هیچ شتێک دیار نییە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خشته‌ی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ڕێکه‌وتی 12ی ئه‌یلولی 2021‌، خوله‌ ناوخۆییه‌کانی ئه‌وروپا به‌رده‌وامده‌بن، چه‌ندین ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی به‌هێز ئه‌نجامده‌درێن. له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی…
Total
0
Share