نوێترین لێدوانی ڤینیسیۆس، یاریزانی ڕیاڵ مەدرید

ڤینیسیۆسی بەرازیلی جەختی لەوە كردەوە كە دەیەوێت لە ڕیاڵ مەدرید بمێنێتەوە و گرنگی بە نرخی خۆی نادات لە بازاڕی گواستنەوەدا.

لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی مۆڤیستار+ ڤینیسیۆس مانەوەی خۆی لە یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دووپاتكردەوە.

ڤینیسیۆسی تەمەن 21 ساڵ ئەم وەرزە 12 گۆڵی تۆماركردووە و حەوت گۆڵیشی بۆ هاوڕێكانی دروستكردووە و یەكێكە لەو یاریزانانەی كە ئەنچیلۆتی ڕاهێنەر پشتیان پێدەبەستێت.

ڤینیسیۆس هیوایخواست بەردەوامبێت لە یاریكردن لە پێكهاتەی سەرەكیدا و پێشیوایە لەڕووی جەستەیی و تەكتیكی و دەروونییەوە لە باشترین حاڵدایە.

ڤینیسیۆس ستایشی ئاستی بەرزی كەریم بنزیمەی هێرشبەری فەرەنسی كرد و باسیشی لەوە كرد كە لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگادا زۆر هاوكاری كردووە.

لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە خوولی ئیسپانیاوە ڤینیسیۆس دەڵێت: “یارییەكی قورس دەبێت، هەمیشە یارییەكانی ئەتلەتیكۆ بۆ ئێمە زەحمەت بووە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) میلان بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی تۆمارکرد و سێ خاڵ له‌ لووتکه‌وه‌ دووره‌

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی ده‌یه‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئه‌ی سی میلان بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر هیلاس…
Total
0
Share