دوای لێدوانێکی عەلی خامنەیی، ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران، لەسەر چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، گروپە چەکدارییە شیعەکان گومان دەکەن ئەمریکا سوپای شەڕکەری لە عێراق نەمابێت.
پێشتر عەلی خامنەیی، ڕایگەیاندبوو، “”پێویسته برایانمان له عێراق به وردی دڵنیاببینهوه له كشانهوهی ئهمریكا”.
ئەم لێدوانەی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران گومانی لای هاوپەیمانی فەتح و كەتائیبی سەید شوهەدا دروستکردووە و داوای بەڵگەی چونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەکەن.
ئەحمەد عەبدولحوسێن، سەرکردە لە هاوپەیمانی فەتح لەسەر ئەو پرسە ڕایگەیاندووە “پێویسته حکومەتەکەی مستەفا کازمی بەڵگەی تەواو دەربارەی دەرچونی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق پێشکەشی لایەنەکان بکات و ئەوەی ئێستا دەیبینین بە پێچەوانەوهیه و هێزەکانی ئەمەریکا بەردەوام کاروانی نوێی سەربازییان دێننه ناو عێراقهوه”.
هەر ئەمڕۆ كازم فەڕتووسی وتەبێژی كەتائیبی سەید شوهەدا یەكێك لە گروپە كاریگەرەكانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، لە پرسی كشانەوەی ئەمریكادا حكومەتی عێراق بووەتە نێوەندگیر لەنێوان گەلەكەی و داگیركەردا، تا ئێستا ئەمریكا بە هیچ ڕاگەیەندراوێكی فەرمی كشانەوەی هێزەكانی لە عێراق ڕانەگەیاندووە و دڵنیاینەكردووینەتەوە.
بە وتەی ئەو، ئێستا هەمووان لەبارەی چارەنووسی ئەو هێزانەی كشاونەتەوە و چۆنێتیی كشانەوەیان دەپرسن و دەڵێت، “گۆڕینی ناونیشانەكان فریوماننادات و شارەزایانی ئەمریكا لە هیچ بوارێكدا سوودیان بە عێراق نەگەیاندووە”، وەك ئاماژەیەك بۆ مانەوەی ڕاوێژكارانی ئەمریكی لە عێراق.