تورکیا ئامادەکاری بۆ گەڕاندنەوەی سێ ملیۆن هاوڵاتی سوری دەکات

تورکیا ئامادەکاری بۆ گەڕاندنەوەی زیاتر لە سێ ملیۆن هاوڵاتی سوری دەکات بۆ وڵاتەکەیان، لەو ژمارەیەش تاوەکو ئێستا حەوت هەزار کەسیان گەڕاندووەتەوە.

حکومەتی تورکیا رایگەیاند، لەرێگای پلانێکەوە دەیانەوێت بەچەند قۆناغێک هاوڵاتییانی سوری بۆ وڵات و خاکی خۆیان بگەرێننەوە.

ئاماژەیان بەوەشداوە، تەنها لەم چەند رۆژەی رابردودا زیاتر لە حەوت هەزار کەسییان بەرەو سوریا گەڕاندوەتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوای دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی سوریا و جەنگی ناوخۆیی وڵاتەکە، نزیکەی 10 ملیۆن هاوڵاتی سوری ئاوارەبوون، لەو ژمارەیەش 3 ملیۆن و 600 هەزارییان روویان لە وڵاتی تورکیا کرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیاکانی ئێران: ژمارەیەک مووشەک لە ئێرانەوە ئاراستەی ئیسرائیل کران

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، کەمێک لەمەوبەر ژمارەیەک مووشەکی دیکە لەو وڵاتەوە بەرەو ئیسرائیل هەڵدران. لەوبارەیەوە سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لە…
Total
0
Share