ڤیدیۆ.. لافاوی هاوینە لە ئێرانیش زیانی گەیاند

لەگەڵ دروستبوونی لافاو لە چەند وڵاتێکی ئەوروپی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هاویندا، پرسی لافاوی هاوینە و تێکچوونی کەشوهەوای جیهان زیاتر سەرنجی لەسەرە، لەگەڵ ئەوەش لافاوی هاوینە لە ئەوروپا و ئێران زیانی لێکەوتەوە.

دوێنێ 16 ی تەموز، لە پارێزگاکانی سیستان و بلوجستان، هورمزگان، فارس، کرمان، گیلان، لافاوی هاوینە زیانی مادی زۆری گەیاند.

بە وتەی کەشناسی وڵات، بڕیارە ئەمڕۆ و سبەیش لە چەند ناوچەیەک بارانی بەخور ببارێت و ئەگەری دروستبوونی لافاوی لێدەکرێت.

کەشناسی ئێران هۆشداریداوە لەو شوێنانەی کە نزیک ڕوبارەکانن، لەکاتی بارانباریندا خۆیان بپارێزن لە ڕوبارەکە و کەلوپەلەکانیان دووربخەنەوە.

بەپێی پێشبینی کەشناسی ئەو وڵاتە تا ڕۆژی سێ شەممە، ئەگەری لافاو لە چەندین پارێزگای ئێران هەیە و دوای سێ شەممە دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.

ئاژانسە هەواڵییەکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، دوێنێ لەکاتی بارانباریندا لەڕێگەی چالوس، لە نێون تاران بۆ باکوری ئێران لافاو چەندین ئۆتۆمبیلی خەڵکی بردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنیامین ناتانیاهۆ: هۆکاری شکستی دانوستانەکان ئەوەبوو ئـ.ـێران ڕەتیکردەوە گەرووی هورمز بکاتەوە

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمریکا قسەمکرد، ئەویش ئاگاداری کردمەوە کە هۆکاری شکستهێنانی دانوستانەکان لەگەڵ…
زیاتر ببینە

قەرارگەی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنبیا: هەر وڵاتێک نیازی نزیکبوونەوەی لە گەرووی هورمز هەبێت هێرشدەکرێتە سەری

قەرارگەی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنبیا ڕایدەگەیەنێت، بەبێ مۆڵەتی ئێمە نابێت هیچ کەشتییەک بە گەرووی هورمزدا تێپەڕببێت. قەرارگەی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنبیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و…
Total
0
Share