زانایان جۆرە گڵێك پەرەپێدەدەن كە دەتوانێت ئاو لە بەرگەهەواوە ڕابكێشێت

تاقیكردنەوەی چاندنی جۆرێك لە ڕووەك لە گڵی هایدرۆجیل (زانكۆی تەكساس)

تیمێكی توێژەرانی زانكۆی تەكساس لە ئۆستن (The University of Texas at Austin) جۆرێكی نوێی گڵ-یان پەرەپێداوە كە دەتوانێت ئاو لە بەرگەهەوای چواردەورییەوە هەڵبمژێت و بەسەر ڕووەكەكاندا دابەشیبكات.

هەنگاوەكە دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕووبەری ئەو زەوییانەی بۆ كشتوكاڵكردن دەگونجێن لە جیهاندا بەتایبەت ناوچە ڕوتەنەكان، جگەلە كەمكردنەوەی بەكارهێنانی ئاو لە كشتوكاڵكردندا لەكاتێكدا كێشەی وشكبوونەوە لە زیادبووندایە.

مادەی جەلاتینی
سیستمە نوێیەكەی ئاودێری مادەیەكی جەلاتینی هەڵمژەری شێ (ئێس ئێم ئەی جی-SMAG)ی تیا بەكاردەهێنرێت كە دەتوانێت ئاو لە هەواوە ڕابكێشێت، كاتێكیش گڵەكە بۆ پلەیەكی دیاریكراو گەرمدەكرێت مادە جەلاتینییەكە ئاو دەردەدات بۆ ئەوەی ڕووەكەكان سودی لێوەربگرن، لەكاتێكدا هەندێكی جارێكی دیكە دەگەڕێتەوە ناو هەوا بەمەش ڕێژەی شێ زیاددەكات و بەردەوامی خولی بەرهەم ئاسان دەكات، وەك ئەوەی لە بەیاننامەی زانكۆكەدا هاتووە.

تیمەكە ئەنجامی توێژینەوەكەیان لە گۆڤاری (ACS Materials Letters)ی زانستی لە 2ی تشرینی دووەم بڵاوكردوەتەوە.

جۆیوا یۆ، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە بواری زانستی مادەكان لە زانكۆی تەكساس وتی، كشتوكاڵێك كە خۆبەخۆ بڕوێت و گەشەبكات گونجاوە بۆ ئەو ناوچانەی بونیادنانی سیستمی ئاودێری و وزە تیایدا ئەستەمە، زۆریش گرنگە بۆ ئازادبوونی كشتوكاڵی بەروبومدار لە زنجیرەی دژواری ئاودێری.

بەپێی توێژەران هەر گرامێك لە گڵەكە دەتوانێت لەنێوان سێ بۆ چوار گرام ئاو عەمباربكات، هەروەك بڕێك لە گڵەكە كە كێشی لەنێوان 0.1 و گیلۆگرامێكدا بێت -بەپێی بەروبوومەكەی- دەتوانێت بڕی پێویستی ئاو بۆ نزیكەی یەك مەتر چوارگۆشەی زەوی كشتوكاڵی دابینبكات.

مادە جەلاتینییەكەی ناو گڵەكە هەڵدەستێت بە هەڵمژینی ئاو لە بەرگەهەوادا لەماوە زۆر ساردەكان و كەشی شێداری شەودا، دواتریش گەرمای خۆر لە ڕۆژدا دەبێتە هۆی چالاكبوونی مادە جەلاتینیە پڕ ئاوەكە بۆ ڕژانی ناوەرۆكەكەی بەسەر گڵەكەدا.

بابەتی پێشتر

دیپای پەیامێکی دیکەی ئاڕاستەی بەرشلۆنە و کومان کرد

بابەتی دواتر

مەسرور بارزانی گەیشتە هۆڵەندا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: ئێستا بەرەی پێشەوەی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە گەیشت کە دەبێتە هۆی بەفربارینێکی زۆر

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “هەرئێستا ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە نزیکبووەوە کە پێشبینیدەکرێت…
Total
0
Share