مەسرور بارزانی گەیشتە هۆڵەندا

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

سەرۆكوەزیرانی هەرێم و شاندی یاوەری گەیشتنە هۆڵەندە و بڕیارە لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی ئەو وڵاتەدا كۆببێتەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە 9ی تشرینی دووەم بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومەت گەشتێکی ئەوروپای دەستپێکرد.

یەكەم وێستگەی سەردانەكەی مەسرور بارزانی هۆڵەندایە و لەو بارەیەوە میدیای نزیك لە پارتی بڵاویكردەوە، لەمیانەی سەردانەكەیدا سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ مارك ڕوته، سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا كۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هەردوولا‌.

هەریەك لە دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان و محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان یاوەری سەرۆكوەزیرانی هەرێم دەكەن.

پێشتر فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی چەند وڵاتێکی ئەوروپا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتانەدا کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەوروپا، بەتایبەتی لە بواری ئابووری دەکات”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵدەدات سوود لە شارەزایی و تواناکانی وڵاتانی ئەوروپا وەربگرێت بۆ پەرەپێدانی دۆخی ئابووریی و گەشەپێدانی وەبەرهێنان و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جارێکی دیکە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی کارمەندانی تەندروستی سەردەمی کۆرۆنا دەستیپێکردەوە

بەیانی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر جارێکی دیکە گردبوونەوەی کارمەندانی تەندروستیی گرێبەستی سەردەمی کۆرۆنا لە بەرامبەر نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکانیان و…
Total
0
Share