بەفر گۆیژە و ئەزمەڕی سپی كرد

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هەردوو شاخی گۆیژە و ئەزمڕ لە سلێمانی، بەفر باری.

بەفرەكەی ئەم ئێوارەیە یەكەم بەفری ئەمساڵ بوو لەو دوو چیایە ببارێت، بە بەری شارباژێڕ و ماوەتدا ئاستی بارینی بەفرەكە زیاتر بوو.

ئەمڕۆ پلەی گەرما لە شاری سلێمانی نزمبوو، بەڵام بارینی بەفرەكە پلەكانی گەرمای لە شارەكە نزمتر كردەوە.

جگە لە سلێمانی، كەشناسیی هەرێمی كوردستان بارینی بەفری لە چەند ناوچەیەكی دیكەی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند، بەتایبەت لە حاجی ئۆمەران، مەرزی كێلێ و هەروەها چیای كۆڕەك.

بابەتی پێشتر

ئارسیناڵ پێشنیازی ئالوگۆڕێکی گەورەی بۆ بەرشلۆنە کردووە

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. دژی لەسێدارەدانی زیندانییەکی کورد بەشێک لە شارەکانی ڕۆژهەڵات مانیانگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share