كه‌شناسیی هه‌رێم ڕێژه‌ى بارانبارینی 12 كاتژمێرى ڕابردووى بڵاوكرده‌وه‌

بەرێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان ڕێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری ڕابردووی ھەرێمی بڵاوکرده‌وە و زۆرترین باران لە پێنجوێن باریوە.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا کەشناسیی ھەرێم ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، سبه‌ینێ ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت و دواتر ده‌گۆڕێت بۆ هه‌ورى ته‌واو و له‌ پارێزگاى دهۆك ئه‌گه‌رى نمه‌باران هه‌یه‌.

كه‌شناسی ڕێژه‌ى بارانبارینى ناوچه‌كانى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ زۆرترین باران له‌ قه‌زاى پێنجوێن باریوه‌ كه‌ 8 ملم بووه‌.

ڕێژه‌ى بارانبارینى ناوچه‌كانى دیكه‌ش به‌مشێوه‌ى خواره‌وه‌یه‌:

سلێمانی 1.1 ملم

هەڵەبجە 5.8 ملم

پێنجوێن 8 ملم

مه‌یدان 2.6 ملم

کەلار 0.2 ملم

ڕانیە 0.2 ملم

چۆمان 0.4 ملم

حاجى ئۆمەران 0.4 ملم

خانه‌قین دڵۆپ

بابەتی پێشتر

سه‌دان هه‌لی كار دابین ده‌كات.. شێخ نەهرۆ کەسنەزانی پڕۆژەیەکى بۆ گەنجان ڕاگه‌یاند

بابەتی دواتر

سه‌ركرده‌یه‌كى چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگی: ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌در ڕێكنه‌كه‌وین خۆمان حكومه‌ت پێكده‌هێنین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەک خانەقینی هەژاند

بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک قەزای خانەقینی هەژاند و هیچ زیانێکی بەدواوە نەبوو. بەپێی زانیارییەکان، بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی…
Total
0
Share