سه‌دان هه‌لی كار دابین ده‌كات.. شێخ نەهرۆ کەسنەزانی پڕۆژەیەکى بۆ گەنجان ڕاگه‌یاند

سه‌رۆكی ته‌ریقه‌تی قادری كه‌سنه‌زانی له‌ جیهان، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان ڕاگه‌یاند، به‌پێی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ش هه‌ر گه‌نجێك خاوه‌ن پڕۆژه‌ و بیرۆكه‌بێت، هاوكاریی و ده‌ستگیرۆیی بۆ دابین ده‌كرێت.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا نوسینگه‌ى شێخ نه‌هرۆ كه‌سنه‌زانى، سه‌رۆكی ته‌ریقه‌تی قادری كه‌سنه‌زانی له‌ جیهاندا، ده‌قی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی سه‌رۆكی ته‌ریقه‌ته‌كه‌یان خسته‌ڕوو‌ كه‌ گه‌نجان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن یان ئاراسته‌یان ده‌كرێت.

به‌پێی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌، هه‌ركه‌سێك توانای هه‌یه‌ و ئاره‌زوی ئه‌وه‌ده‌كات كه‌ پڕۆژه‌یه‌ك له ‌بواری كشتوكاڵ، پیشه‌یسازی و زانیاری و فیكری یان وزه‌یه‌كی نوێ پێشنیار بكات، له‌ ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كه‌ن و پاش دڵنیایی و په‌سه‌ندكردنی، ته‌واوی ده‌ستگیرۆیی و دارایی بۆ دابین ده‌كرێت.

بۆیه‌، گه‌نجان له‌ هه‌رێم و پارێزگه‌كانی دیكه‌ی عێراق بانگهێشت ده‌كه‌ن تا بیرۆكه‌كانیان له‌ سبه‌ینێوه‌ له‌ ڕێگا‌ی لینكێكه‌وه‌ پێشكه‌ش بكات له‌ سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه‌.

ده‌قی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌:

بابەتی پێشتر

هه‌ر هاوڵاتییه‌كى ئیماراتى خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت ڕێگه‌ى پێنادرێت گه‌شت ئه‌نجام بدات

بابەتی دواتر

كه‌شناسیی هه‌رێم ڕێژه‌ى بارانبارینی 12 كاتژمێرى ڕابردووى بڵاوكرده‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
3
Share