له ویلایه‌تى كۆلۆرادۆی ئه‌مریكا ئاگرێكى گه‌وره كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌هۆی خێرا ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ئاگره‌كه زیاتر له 30 هه‌زار كه‌س ماڵه‌كانیان چۆڵكردووه.
به‌پێی هه‌واڵی میدیاكان، به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگرێكى گه‌وره له دارستانه‌كانى ویلایه‌تى كۆلۆرادۆی ئه‌مریكا زیاتر له 30 هه‌زار كه‌س ماڵ و حاڵى خۆیان به‌جێهێشتووه و 28 هێكتار زه‌ویش به ته‌واوه‌تی سووتاون.
ئاگرەكە هه‌زار و 200 ماڵیشی سووتاندووە و به‌هۆی خێرایی باوه ئاگره‌كه گه‌یشتوه‌ته نزیكی 169 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا، ئه‌وه‌ش وایكردووه ئاگره‌كه كۆنترۆڵنه‌كرێت و هاوڵاتییانى نزیك له دارستانهكهش ماڵه‌كانیان بهجێبهێڵن.
هه‌ر به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه تیمه‌كانى ته‌ندروستی نزیكه‌ی 30 هه‌زار كه‌سیان له شارۆچكه‌كانی لوسڤاڵی و سوپریۆر ئاگاداركراونه‌ته‌وه، كه ماڵه‌كانیان چۆڵبكه‌ن.
لاى خۆیه‌وه تیمی فریاگوزاری ویلایه‌تى كۆلۆرادۆ ڕایگه‌یاندوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تا ئێستا هیچ كه‌سێك به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه گیانیلەدەستنەداوە و كه‌سیش بریندارنه‌بووه، به‌ڵام زیانێكی گه‌وره به ژینگه‌ی ویلایه‌ته‌كه‌یان گه‌یشتووه.