بایدن گەشتێک بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێدەکات

بڕیارە رۆژی چوارشەممە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئاگاداربوون لە بارودۆخی ناوچەکە سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات.

میدیا جیهانییەکان ئاشکرایانکردووە، رۆژی چوارشەممە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دەگاتە شانشینی ئوردن و لەوێ کۆبوونەوەیەک لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر و شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن و مەحمود عەباس سەرۆکی فەلەستین ئەنجامبدات.

باسیانلەوەشکرد، لە هەمان کاتدا بایدن دەگاتە تەلئەبیب و لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبێتەوە.

لای خۆیەوە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، ئامانجی سەردانەکەی بایدن دووپاتکردنەوەی پاڵپشتی وڵاتەکەیەتی بۆ ئیسرائیل.

ئەمڕۆ شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین پێیناوەتە رۆژی 11 ەوە و تا ئێستا هیچ گۆڕانکارییەک بە ئاڕاستەی ئاساییبوونەوەی بارودۆخەکە رووینەداوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى نێوان بایدن و پۆتن ده‌ستیپێكرد

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر پەیوەندییە تەلەفۆنییە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان سەرۆکی ڕوسیا و سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی دۆخی ئۆکرانیاوە دەستیپێکرد. میدیاكانى ڕوسیا بڵاویانكرده‌وه‌،…
زیاتر ببینە

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: تادێت بە مووشەکی زیاتر وەڵامی ئەمریکا و ئیسرائیل دەدەینەوە

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، دوژمن دەڵێت 320%ـی مووشەکەکانی ئێران لەناوچوون، کەچی ئێمە هەر مووشەکی زیاتر هەڵدەدەین. محەمەد باقر…
Total
0
Share