(ڤیدیۆ) 2022ی پریمەرلیگ بە بردنەوەی سیتی لە ئارسیناڵ دەستیپێکرد

یانەی ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتس ڕووبەڕووی یانەی مانچستەر سیتی بووەوە، یارییەکە بە بردنەوەی مانچستەر سیتی کۆتاییهات.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 21ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی ئارسیناڵ لە ئیماراتس ستادیەم میوانداریی یانەی مانچستەر سیتی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی (1-2) لەبەرژەوەندیی ئەستێرەکانی گواردیۆلا کۆتاییهات.

گۆڵەکەی ئارسیناڵ لە خولەکی 31 لەلایەن بوکایۆ ساکاوە تۆمارکرا، گۆڵەکانی مانچستەر سیتیش لە خولەکەکانی 57، 93 بە لێدانی سزا لەلایەن ڕیاز مەحریز و ڕۆدریگی-یەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، مان سیتی بەکۆکردنەوەی 53 خاڵ لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی پریمەرلیگدا جێگیربوو، هەروەها یانەی ئارسیناڵ بە 35 خاڵەوە لە پلەی چوارەمدا بەردەوامبوو.

بابەتی پێشتر

ئاگر 30 هەزار كەسی لە ویلایەتی كۆلۆرادۆی ئەمریكا ئاوارەكرد

بابەتی دواتر

کوشتنی سەربازێکی ئۆکرانی ئەگەری دەستپێکردنەوەی شەڕ بەهێزتردەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share