تۆماس تۆخێل، ڕاهێنەری چێڵسی ڕەخنە لە سیاسەتی یاریكردن لە ڕكابەرییەكانی خولی ئینگلتەرا دەگرێت و پێیوایە خشتەكە لە دژیان وەستاوەتەوە.
پاش یەكسانبوونی چێڵسی لەگەڵ بڕایتن، تۆخێل بە توڕەییەوە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانییەكەی جێهێشت.
تۆخێل ئاماژە بەوە دەدات، كە لە دوو هەفتەی ڕابردوودا سەرەڕای ئەوەی زۆرترین یاریزانیان بەهۆی كۆرۆناوە دووركەوتۆتەوە، بەڵام زۆرترین یاریشیان ئەنجامداوە.
باسیشی لەوە كرد، یانەكانی دیكە لە ئەوروپا لەكاتی پشوودان بەڵام، ئەوان لە ڕكابەرییەكی سەختی كۆرۆنا و یارییەكانی خولی ئینگلتەران.
تۆخێل دەڵێت، “جگە لەو كێشانەی ڕووبەڕووی بووینەتەوە، ناوبژیوانیش لە یارییەكەدا هەڵەی بەرامبەرمان ئەنجامدا و لێدانێكی سزای 100%ی بۆ هەژمارنەكردین”.