دێمبیلی لە بەرشلۆنە دەڕوات

عوسمان دێمبیلی ڕەتیكردۆتەوە گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە و بڕیاری جێهێشتنی ‏بەرشلۆنەی داوە.‏

گرێبەستی دێمبیلی-ی فەرەنسی هاوینی داهاتوو لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە كۆتاییدێت و ‏تائێستاش ڕازینەبووە بمێنێتەوە.‏

بەپێی هەواڵی ڕاگەیاندنەكان، گفتوگۆكانی ئیدارەی بەرشلۆنە و نوێنەری دێمبیلی ‏شكستیهێناوە و گەیشتوونەتە بنبەست.‏

دێمبیلی داوای بەرزكردنەوەی مووچەكەی دەكات و دەشیەوێت 20 ملیۆن یۆرۆ وەك ‏پاداشتی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی وەربگرێت.‏

ئیدارەی بەرشلۆنەش بڕیاریداوە لە نوێكردنەوەی بۆندی یاریزانەكانیدا، مووچەی ساڵانەیان ‏كەمبكاتەوە، نەك زیاتری بكات.‏

ڕۆژنامەكانی سپۆرت و موندۆ ئاماژە بەوە دەدەن، بەڕێوەبەری كارەكانی دێمبیلی دۆسیەی ‏نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی داخستووە و بارەگای بەرشلۆنەی جێهێشتووە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ به‌یه‌کسانبوون به‌رامبه‌ر غه‌ڕناته‌ چانسێکی گه‌وره‌ی له‌ده‌ستدا

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 20ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی یه‌کسانبوونی به‌رامبه‌ر…
Total
0
Share