كوڕەكەی ئەنچلۆتی پلانێكی تایبەتی بۆ چێڵسی داڕشتووە

ئەمشەو كاتژمێر 10:00 ، لە قۆناغی هەشتی چامپیۆنز لیگ، ڕیاڵ مەدرید دەبیتە میوانی چێڵسی.

یاریزانەكان لە یاریگای ستامفۆرد بریدج، ڕاهێنانی تاقیكردنەوەی یاریگایان پێش دەستپێكردنی یارییەكە ئەنجامداوە.

ئەوەی بۆ یاریزانەكان ناخۆشە ئەوەیە كە تا ئێستا ئەنچلۆتی نەیتوانیوە پەیوەندی بە شاندی یانەكەوە بكات لەبەرئەوەی هێشتا پۆزەتیڤە.

بڕیارە ئەمڕۆ پشكنینێكی تر بكات و گەر نێگەتیڤ بوو، لەگەڵ پیرێزی سەرۆك بە فڕۆكەیەكی تایبەت گەشت دەكات.

ئەنچلۆتی پلانی یارییەكەی چێڵسی داڕشتووە، بەڵام بە پێی دۆخی یارییەكە، كوڕەكەی جێگرەوەی دەبێت و بە تەلەفۆنیش لەگەڵ باوكی بیڕوڕا ئاڵوگۆڕ دەكەن.

بە پێی ڕاگەیاندنەكان بێت، ئەنچلۆتی لە هێڵی ناوەڕاست پشت بە مۆدریچ و كاسمیرۆ و كروس دەبەستێت، بەڵام كوڕەكەی پێیوابووە كە بەشداری بە ڤالڤێردی بكرێت بۆ ئەوەی وەك وەرزی ڕابردوو توشی شكست نەبن.

كوڕەكەی ئەنچلۆتی ڕای وایە بە شێوازی 4-4-2 یاریی بكەن باشترە وەك لەوەی بە شێوازی 4-3-3 یاریی بكەن.

كوڕەكەی ئەنچلۆتی بە باوكی وتوە، پێویستە لەیەكەم یاریدا لەدەرەوەی یاریگای خۆمان، كەمترین پانتایی بۆ چێڵسی دروستبكەین.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ چەند یارییەكی بەهێز ئەنجام دەدرێن

بابەتی دواتر

پیاوێک بۆ فرۆشتنی کارتەکانی 90 ژەم ڤاکسینی وەرگرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share