بایرن میونشن بۆ میدیاکان: بۆ ئێمە شێتین

یانەی بایرن میونشن هەڵوێستی خۆی لەبارەی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و ئەگەرەکانی ڕۆیشتن و بەردەوامبوونی ئاشکرا کرد.

چەند ڕۆژێکە میدیاکان دەستیان بە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیاری لەبارەی ڕۆیشتنی لیڤاندۆڤیسکی لە بایرن میونشن کردووە، یانەی بەرشلۆنە بە نزیکترین یانە دەزانن بۆ واژووکردنی گرێبەست لەگەڵیدا.

لەو بارەیەوە، ئۆلیڤەر کانی بەڕێوەبەری گشتی بایرن بە “ئامازۆن پرایم”ی ڕاگەیاندووە، “بەئاشکرا میدیاکان پێشبڕکێ دەکەن بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵی هەڵبەستراو دەربارەی ڕۆبێرت،، بەڵام من پێتان دەڵێم بە دڵنیایییەوە وەرزی داهاتوو لەگەڵمان دەبێت، تاوەکو وەرزێکی تر گرێبەستی هەیە لەگەڵماندا، ئەگەر شتێکی نوێ لەم بارەیەوە هەبێت ئێمە باسی دەکەین”.

هەروەها دەڵێت، “یانەکەمان شێت نییە گفتوگۆ لەسەر ڕۆیشتنی یاریزانێک بکات کە لە وەرزێکدا 30 بۆ 40 گۆڵ تۆمار دەکات، لەگەڵ لیڤا گرێبەستمان کردووە و هەمیشە وتوومانە کە دەست دەکەین بە دانوستان بۆ نوێکردنەوەی ئەو گرێبەستە”.

بابەتی پێشتر

ملیاران دۆلاری بەرپرسان لە وڵاتێكی دیكەش ئاشكرابوون

بابەتی دواتر

داوای بەکارهێنانی کارتی پرتەقاڵی دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share