ڕەخنە لە لیڤاندۆڤسکی دەگیرێت

ڕۆژنامەکانی کەتەلۆنیا کەوتونەتە هێرشکردنە سەر لیڤاندۆڤسکی بەوەى لە گۆڵ کردن چووەتەوە و ئاستی زۆر دابەزیوە.

شەش یارییە لەسەر یەک لیڤاندۆڤسکی نەیتوانیوە گۆڵ بۆ بەرشلۆنە تۆماربکات.

ئەمە جگە لەوەى لە ڕووی جەستەیی و تەکتیکییەوە خراپ دەردەکەوێت.

جوڵەى کەم بۆتەوە و لە ڕووبەڕووبونەوە دوانیەکانیشدا خراپ دەردەکەوێت.

تیمی پزیشکی دەیەوێت تواناى جەستەیی بەرز بکاتەوە و چاڤیش دەیەوێت لە ڕووی تەکتیکییەوە کێشەکانی چارەسەر بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share