شەوی سەری ساڵ لە سلێمانی بۆ حاڵەتە تەندروستییەكان پەیوەندی بە 122 بكە

لە سلێمانی، سەنتەری فریاکەوتنی خێرای 122 له‌ شەوی سەری ساڵدا لە ڕێگای 23 ‏تیمەوە لە ناوچە گەشتیارییەکان و شوێنه‌ گشتییه‌كان، بەردەوامدەبن لە پێشکەشکردنی ‏خزمەتگوزاریی تەندروستی بە هاوڵاتییان و گەشتیاران.‏

سامان نادر، لێپرسراوى سەنتەری خێرای 122ى سلێمانى له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا دەڵێت، ‏سه‌نته‌ره‌كه‌یان له‌ بۆنه‌كانى سه‌رى ساڵدا لەڕێی 23 تیمەوە لە ناوچە گەشتیارییەکان و ‏شەقامی سالم و سەرجەم مۆڵەکان و هەروەها ئەمبوڵانسەکان، بەردەوامدەبن لە ‏پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بە هاوڵاتییان و گەشتیاران.‏

ناوبراو داواش لە هاوڵاتییان ده‌كات لەکاتی پێویستییان بەتیمی تەندروستی، پەیوەندیی ‏بکەن بە هێڵی گەرمی 122.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: له‌گه‌ڵ هه‌رێم بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت لێکتێگەیشتنی گرنگمان هەیە

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ هەرێمی کوردستان رێککەوتووین بۆ بەگەڕخستنەوەی بۆریی بەندەری جەیهانی تورکیا. عەبدولغەنی لە…
Total
0
Share