توێژینه‌وه‌یه‌ك: چای گەرم مه‌ترسیی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ دروستدەكات ‏

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كى كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكیی شێرپه‌نجه‌ى ئه‌مریكی، خواردنه‌وه‌ى چای زۆر ‏گەرم مه‌ترسیی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ زیاتر ده‌كات.‏

كۆمه‌ڵگه‌ پزیشكییه‌كه‌ له‌ توێژینه‌وه‌كه‌یدا ئاشكرایكردووه‌، ئه‌گه‌ر چا له‌ پله‌ى گه‌رمیی زیاتر ‏له‌ 60 پله‌ بخورێته‌وه‌ ئه‌گه‌ره‌كانى تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ى سورێنچك زیاتر ده‌كات. ‏

توێژینه‌وه‌كه‌ پشتى به‌ به‌شداریكردنى 50 هه‌زار كه‌س به‌ستووه،‌ ته‌واوى زانیارییه‌كان ‏له‌باره‌یانه‌وه‌ كۆكراونه‌ته‌وه‌ و مه‌ترسیی تووشبوونیان به‌و جۆره‌ى شێرپه‌نجه‌ لەسەربووە. ‏

له‌وباره‌یه‌وه‌ فه‌رهارد ئیسلامى له‌ كۆمه‌ڵگه‌ پزیشكییه‌كه‌ باسی له‌وه‌كردووه‌، “گوێمان ‏لێده‌بێت كه‌ زۆربه‌ى خه‌ڵك چا، قاوه‌ و خواردنه‌وه‌كان به‌ گه‌رمی ده‌خۆنەوە، به‌پێی ‏توێژینه‌وه‌كانیش ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ چاى گه‌رم له‌ پله‌ى سه‌روو 75 پلەی سەدی‌ ده‌خۆنەوە، ‏تووشی شێرپه‌نجه‌ى سورێنچك ده‌بن”. ‏

ئاشكراشیكردووه‌، به‌پێی ئه‌نجامه‌كانى توێژینه‌وه‌كەیان، ئه‌گه‌ر كه‌سێك كه‌متر له‌ 700 ‏میللیلتر چا له‌ پله‌ى گه‌رمى زیاتر له‌ 60 پله‌ بخواتەوە، مه‌ترسی تووشبوونى به‌ ‏شێرپه‌نجه‌ى سورێنچك هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕۆژانه‌ زیاتر له‌و بڕه‌ له‌ پله‌ى گه‌رمی زیاتر ‏له‌ 75 پله‌ بخورێته‌وه‌، 90% ئه‌گه‌ری تووشبوونى به‌و جۆره‌ى شێرپه‌نجه‌ لەسەردەبێت.‏

بۆیه‌ پسپۆڕە پزیشكییەكە ئامۆژگاریی خه‌ڵك ده‌كات، چا به‌و گه‌رمییه‌ نه‌خۆنەوە و كه‌مێك ‏چاوەڕێ بكه‌ن تا ساردببێته‌وه‌. ‏

بابەتی پێشتر

فۆرسبێرگ خەڵاتی باشترینی سویدی لە چنگی ئێبرا دەرهێنا

بابەتی دواتر

دوای كشانەوەی ئەمریكا چی ڕوودەدات؟.. دژەتیرۆری عێراق باسی بڵاوكردنەوەی پێشمەرگە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share