فۆرسبێرگ خەڵاتی باشترینی سویدی لە چنگی ئێبرا دەرهێنا

ئەستێرەی یانەی لایپزیکی ئەڵمانی، ئیمێل فۆرسبێرگ خەڵاتی باشترین یاریزانی سویدی پێبەخشرا “سوید گۆڵدنباڵن”.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، فۆرسبێرگ لە وەرزی ڕابردوو تاوەکو ئێستا باشترین ئاستی پێشکەشکردووە، نۆ گۆڵ و شەش ئەسیستی کردووە، بەڵام لەڕووی هونەرییەوە کاریگەری ئەوتۆی لەسەر پێکهاتەکانی سوید و یانەی لایپزیک هەبووە، لەکۆی 231 یاری بۆ یانە ئەڵمانییەکە 51 گۆڵی تۆمارکردووە.

فۆرسبێرگ توانیویەتی باڵادەستی بەرامبەر زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی هاونیشتمانی نیشانبدات، کە لە وەرزی ڕابردوو بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی بەپێی پێویست دەربکەوێت.

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ 12 جار براوەی خەڵاتی گۆڵدنباڵنی سویدی بووە، لەنێوان ساڵانی 2007 بۆ 2016 توانیویەتی 10 جار لەسەریەک خەڵاتەکە بچنێتەوە، بەوهۆیەوە بە ئەستێرەی سویدی بێڕکابەر ناودەبرێت.

بابەتی پێشتر

شێخی سعودیە یانەی ئینتەر میلانیش دەکڕێت

بابەتی دواتر

توێژینه‌وه‌یه‌ك: چای گەرم مه‌ترسیی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ دروستدەكات ‏

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share