لە نەرویج تاوانبارێك پێنج هاوڵاتیی بە تیروكەوان كوشت

لە هێرشێكدا بۆسەر هاوڵاتییان پیاوێك لە شارێكی نەرویج، پێنج هاوڵاتیی بە تیروكەوان كوشت و چەند كەسێكی دیكەشی برینداركرد.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، لە شارۆچکەی کۆنگسبێرگ-ی نەرویج، پیاوێک بە تیروکەوان پێنج کەسی کوشتووە و دوو کەسی دیکەشی بریندارکردووە، یەکێک لە بریندارەکان ئەفسەرێکی پۆلیس بووە و لەو کاتەدا لەسەرکار نەبوو.

ئەوەی ئەم هێرشە دەكاتە جێی سەرنج، بەكارهێنانی تیروكەوانە بۆ ئەنجامدانی هێرشەكە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆچکەکە ئاشكرایكردووە، تاوانبارەكە بەتەنها هێرشەكەی ئەنجامداوە و دەستبەسەر کراوە.

بابەتی پێشتر

لیرەی توركی دابەزینێكی دیكەی پێوانەیی تۆماركرد

بابەتی دواتر

دەكرێتە ئینگلیزی<br> تابلۆی ئۆتۆمبێل لە هەرێم و عێراق یەكدەخرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی برنج گران دەبێت

بەهۆی بڕیارێکی حکومەتی هیندستانەوە بۆ هەناردەنەکردنی برنج، ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخی برنج وەک خۆراکێکی سەرەکیی لە سەرتاسەری جیهاندا هەیە. …
Total
0
Share