کریستیانۆ پەیوەندی بە بەرشلۆنەوە دەکات؟ ڕاستی ئەم بابەتە بخوێنەرەوە..

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی هەواڵێکی سەبارەت بە پەیوەندیکردنی کریستیانۆ ڕۆنالدۆی ئەفسانەی پۆرتوگالی بە یانەی بەرشلۆنە بڵاوکردووەتەوە، دواتر دەرکەوت ئەو هەواڵە دوورە لەڕاستییەوە.

بەپێی زانیارییەکانی موندۆ، کریستیانۆ لە مانچستەر یونایتد بەختەوەر نییە، پەیوەندی بە جێرارد پیکێ-ی بەرگریکاری یانەی بەرشلۆنەوە کردووە بەوپێیەی هاوڕێیەتی و خواستی خۆی لە یاریکردن بۆ بارسا دەربڕیوە، یاریزانەکەش ئەم هەواڵەی گەیاندووەتە چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەر و ئەویش خۆشحاڵبووە ئەگەر کریستیانۆ پەیوەندییان پێوەبکات.

موندۆ نووسیویەتی، ئیدارەی بارسا پەیوەندییان بە خۆرخی مێندێزی لێپرسراوی کارەکانی کریستیانۆوە کردووە، بڕیارە مێندێز لەم چەند ڕۆژەدا بگاتە شاری بەرشلۆنە.

هەواڵە هاوشێوەی ئاگر بەناو پاوانی میدیاکانی ئیسپانیا بڵاوبووەوە، بەڵام دواتر دەرکەوت بابەتەکە گاڵتەئامێزە و ساڵانە بابەتێکی هاوشێوە بڵاودەکەنەوە بۆ دڵخۆشکردنی هاندەران بەبۆنەی سەری ساڵەوە.

لەپێشوودا هەمان سەرچاوە هەواڵی ئەوەی بڵاوکردووەتەوە، کە پاولۆ فوتری، یاریزانی دێرینی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەگەڕێتەوە و دەست بە یاریکردن دەکاتەوە.

بابەتی پێشتر

مارک ویبەر: پێویستە فۆرمولا 1 ڤێرشتاپن لەئامێز بگرێت

بابەتی دواتر

(NBA) واریەرز بەرامبەر دێنڤەر کەوت و هیوستن بەردەوامە لە دۆڕاندن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئینتەر میلان داوای ئەلبا دەکات

یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی بۆندێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی جۆردی ئەلبا پێشکەشی یانەی بەرشلۆنە کردووە. ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی…
زیاتر ببینە

لێدانێکی قورس بەر پۆرتوگال کەوت

بەرگریکاری باڵی چەپی پۆرتوگال، نونۆ مێندێش دووچاری پێکانێکی قورس بووە و تەواوی یارییەکانی داهاتووی پۆرتوگال لە مۆندیال لەدەستدەدات.…
Total
0
Share