(ڤیدیۆ) پاریس له‌ یاریی “هه‌له‌ له‌ده‌ستدراوه‌کان”دا به‌ گۆڵێک بریستی تێپه‌ڕاند

لە چێوەی کێبڕکێکانی خولی فەرەنسا، یانەی پاریس سان جێرمان لە یاریگای خۆیدا بردنەوەی بەرامبەر بە ستاد بریست تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی حەوتەمی خولی فەرەنسا، یانەی پاریس سان جێرمان لەیاریگای “پارک دی فرانس” میوانداریی یانەی ستاد بریستی کرد، یارییەکەش بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە بەرژەوەندی ئەستێرەکانی کریستۆف گالیتیێ کۆتاییهات.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مێسی و هاوڕێکانی چه‌ندین هه‌لی گۆڵکردنیان له‌ده‌ستدا و یانه‌ی میوان به‌ لێدانی سزا نه‌یتوانی ئه‌نجامه‌که‌ هاوتا بکاته‌وه‌، تاکه‌ گۆڵی یارییه‌که‌ لە خولەکی 30 لەلایەن نێیمار دا سیلڤای بەڕازیلی-یەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی پاریس سان جێرمان بە کۆکردنەوەی 19 خاڵ گەڕایەوە بۆ پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی یانەکانی لیگا 1.

بابەتی پێشتر

فائق زێدان: دادگا توانای چارەسەركردنی پێشێلكارییە دەستوورییەكانی نییە

بابەتی دواتر

لە ناو مزگەوت و لە كاتی سوجدەدا دراوسێكەی سەریبڕی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share