(NBA) واریەرز بەرامبەر دێنڤەر کەوت و هیوستن بەردەوامە لە دۆڕاندن

لە چێوەی یارییەکانی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا (NBA)، تیمی هیوستن ڕۆکێتس جارێکی دیکە بەرامبەر لۆس ئەنجلس لەیکەرز دۆڕاندنی تۆمارکرد.

خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا بۆ یاریی باسکە بەردەوامە، لەچێوەی یارییەکانی هەفتەی 35دا یانەی هیوستن ڕۆکێتس لە یاریگای تۆیۆتا سەنتەر میوانداریی لۆس ئەنجلس لەیکەرزی کرد، ئەستێرەکانی لەیکەرز بە جیاوازیی نۆ خاڵ بردنەوەیان تۆمارکرد و یانەی خانەخوێیان بۆ جاری پێنجەم لەسەریەک دووچاری دۆڕاندن کرد.

لەلایەکی دیکەوە تیمی گۆڵدن ستەیت واریەرز لە یاریگای خۆیدا (ئۆراکل ئارینا)، بە ئەنجامی (86-89) دۆڕاندنی بەرامبەر دێنڤەر ناگێتس تۆمارکرد.

ئەنجامەکانی دیکەش بەم جۆرە بوون:

ئۆکلاهوما سیتی ساندەر 111-117 ساکرامینتۆ کینگز

کلیڤلاند کاڤالێرز 104-108 نیو ئۆرلیانز پیلیکانز

نیویۆرک نێکس 96-88 مینیسۆتا تێمبەروۆڵڤز

فیلادلفیا سێڤنتی سیکسەرز 114-109 تۆرینتۆ ڕاپتەرز

واشنتن ویزاردز 112-119 مەیامی هیت

میڵواکی باکس 127-110 ئۆرلاندۆ ماجیک

بابەتی پێشتر

کریستیانۆ پەیوەندی بە بەرشلۆنەوە دەکات؟ ڕاستی ئەم بابەتە بخوێنەرەوە..

بابەتی دواتر

چاڤی سێ یاریزانی دیکەی لەدەستدا و نەخۆشخانەی بارسا پڕبووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمی.. زێدان و ڕیاڵ مەدرید جیابوونەوە

ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، زینەدین زێدان بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەڵوەشاندەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە لەلایەن یانە ئیسپانییەکەوە بڵاوکراوەتەوە،…
Total
0
Share