لێدانێکی قورس بەر پۆرتوگال کەوت

بەرگریکاری باڵی چەپی پۆرتوگال، نونۆ مێندێش دووچاری پێکانێکی قورس بووە و تەواوی یارییەکانی داهاتووی پۆرتوگال لە مۆندیال لەدەستدەدات.

ڕۆژنامەنووسی ناودار و باوەڕپێکراو، فابریزیۆ ڕۆمانۆ ئاشکرایکردووە، کە نونۆ مێندێشی بەرگریکاری پۆرتوگال و یانەی پاریس سان جێرمان دووچاری پێکانی ماسولکەیی ڕانی بووە، دوای پشکنینە پزیشکییەکان دەرکەوتووە کە پێکانەکە قورسە و ناچارە بۆ ماوەی دوو مانگ لە قۆناغی چارەسەر و “ڕیکەڤەری”دا بێت.

ستافی کارگێڕیی هەڵبژاردەی پۆرتوگال بڕیاریانداوە یاریزانەکە ڕەوانەی پاریس، یاخود پۆرتوگال نەکەنەوە و لەگەڵیاندا بەردەوام بێت.

بەهۆی ئەو بڕیارەشەوە ستافی پزیشکی پاریس سان جێرمان ناچارن لە قەتەر سەردانی بکەن و لە کاتی بەڕێوەچوونی چالاکییەکانی مۆندیالدا چارەسەری پێویستی پێبدەن، بەڵام ئەوەی یەکلاییبووەتەوە ئەوەیە، کە ناتوانێت تاوەکو سەرەتای مانگی کانونی دووەمی 2023 هیچ چالاکییەکی وەرزشیی ئەنجامبدات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share