گواردیۆلا بۆ بەرپرسانی سیتی: ئەم یاریزانەم ناوێت

پێپ گواردیۆلا، ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ڕەتی دەکاتەوە جارێکی دیکە جواو کانسێلۆ تێکەڵ بە پێکهاتەکانی بکات.

ڕۆژنامەی “دەیلی میرەر”ی بەریتانی لەزاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی مانچستەر سیتی-یەوە ئاشکرایکردووە، لە دوایین کۆبوونەوەی پێپ گواردیۆلا و بەڕێوەبەرانی یانەکەدا، ڕاهێنەرەکە وتوویەتی، پێویستم بە جواو کانسێلۆی پۆرتوگالی نییە و ناشمەوێت دوای کۆتاییهاتنی وادەی خواستنی لە بایرن میونشن بگەڕێتەوە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، بەڕێوەبەرانی سیتیزنس بە ناچارییەوە بۆچوونی بەرپرسانی بایرنیان وەرگرتووە، لەبارەی واژۆکردنی گرێبەستی هەمیشەیی لەگەڵ کانسێلۆ.

کانسێلۆ بۆ ماوەی شەش مانگ بە خواستن پەیوەندی بە بایرنەوە کردووە، یانەکانی بەرشلۆنە و ڕیاڵ مەدرید و چەند یانەیەکی ئیتاڵیا گرنگییان پێداوە.

بابەتی پێشتر

ئەو وڵاتانەی ناویان لەسەر نەخشەی جیهان سڕدرایەوە

بابەتی دواتر

دادگا بەرۆکی یوڤێ بەرنادات و سزایەکی دیکە بەڕێوەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share