مارک ویبەر: پێویستە فۆرمولا 1 ڤێرشتاپن لەئامێز بگرێت

شۆفێری پێشووی فۆرمولا 1 و تیمی ڕێدبوڵ، مارک ویبەر دووپاتیدەکاتەوە، ماکس ڤێرشتاپن شۆفێرێکی دیاردەیە و پێویستە ڕێزی زیاتر لە تواناکانی بگیرێت.

ماکس ڤێرشتاپن لەم وەرزەدا لەگەڵ تیمی ڕێدبوڵ کێبڕکێیەکی بەهێزی لویس هامیڵتۆنی شۆفێری بەریتانی تیمی مێرسیدسی کرد، سەرەڕای ئەوەی شۆفێری دووەم ئوتۆمبێلێکی خێراتر و بەهیزتری پێبوو، لە کۆتا پێشبڕکێدا شۆفێرە هۆڵەندییەکە پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و ناسناوی پاڵەوانی جیهانی بەدەستهێنا.

لەو بارەیەوە مارک ویبەر، شۆفێری پێشووی بواری فۆرمولا 1 بە “کەناڵ 4″ی ڕاگەیاندووە، “ئەو بەرەوپێشچوونە زۆرەی بەو تەمەنە کەمەوە ڤێرشتاپن کردوویەتی زۆر شتێکی گەورەیە، متمانەی لەوپەڕی ئاست بەرزیدا بوو، مامەڵەکردن و شۆفێریکردنی ئوتۆمبێلی فۆرمولا 1 بابەتێکی ئاسان نییە و بە ئاسانیش ناتوانیت لەگەڵیدا خۆتبگونجێنیت، بەڵام ئەو توانی وەرزێکی مێژوویی بەڕیبکات، ئەم جۆرە شۆفێرانە بە 10 ساڵ جارێک دەردەکەون، پێویستە جیهانی فۆرمولا 1 لە ئامێزی بگرێت”.

لێدوانەکانی ویبەر هاوکاتە لەگەڵ بەرهەڵستیکردنی تیمی ڕێدبوڵ، بەتایبەت ماکس ڤێرشتاپن لەلایەن هەندێک لە بەرپرسانی فۆرمولا 1ــەوە، چونکە هەندێک لەوانە پێیانوابوو هامیڵتۆن بەتواناترە و شایستەی ئەوەبووە ناسناوی پاڵەوانی وەرز بچنێتەوە، تەنانەت تیمی مێرسیدس بڕیاربوو تانە لە ئەنجامی کۆتا پێشبڕکێ بدەن، بەڵام دواتر هەنگاوەکانیان هەڵوەشاندەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێپرسراوی کاره‌کانی ئیسکۆ: ده‌یه‌وێت ئه‌زمونێکی نوێ تاقیبکاته‌وه‌

باوکی ئیسکۆ ئالارکۆن ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی، له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا هه‌ڵوێستی یاریزانه‌که‌ له‌باره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه‌ ئاشکراده‌کات. باوکی…
Total
0
Share