سه‌در و چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگی كۆدەبنەوە و مالكی بەشدارنابێت

بڕیارە ئەمڕۆ، موقته‌دا سه‌در و سەركردەكانی چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان لە حەنانەی ‏نەجەف، یەكەم گفتوگۆی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق بكه‌ن. ‏

سالم عه‌بادى، سه‌ركرده‌ له‌ چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان به‌ میدیا عێراقییه‌كانى وتووه‌، ‏ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ شاندێكى چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی هادى ‏عامری، سه‌ردانى نه‌جه‌ف ده‌كه‌ن و له‌ حه‌نانه‌ له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در، ‏گفتوگۆی تایبەت بە پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق ئه‌نجام ده‌ده‌ن.‏

سه‌ردانه‌كه‌ى عامری و سەركردەكانی دیكەی چێوەكەشی بە هەوڵ بۆ كردنه‌وه‌ى ‏گرێكوێره‌كان و هێنانەئارای پێشكەوتن لە پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت وەسفكردووە‌.‏

سەركردەكەی چێوەی هەماهەنگی ئاشكراشیكردووە، “له‌ ئێستادا چێوه‌كە 90 كورسیی ‏په‌رله‌مانیی هه‌یه‌ و تواناى پێكهێنانى گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى و پێكهێنانى ‏حكومه‌تێكى هاوبه‌شی به‌هێزى هه‌یه،‌ كه‌ خواستى گه‌لی له‌سه‌ر بێت”.‏

جگە لە كۆبوونەوە و گفتوگۆی نێوان شیعەكان، سەركردەكەی چێوەی هەماهەنگی وتیشی، ‏‏”له‌گه‌ڵ كورد و سوننه‌كانیش لێكتێگه‌یشتنیان هه‌یه‌ بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت و گه‌وره‌ترین ‏كوتله‌ى په‌رله‌مانى”.

بابەتی پێشتر

ئەمشەو دوو یاریی گرنگی پریمەرلیگ دەكرێن

بابەتی دواتر

تەندروستیی عێراق گەڕانەوە بۆ قەدەغەی هاتوچۆ و خوێندنی ئەلیکترۆنی بەدووردەزانێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share