ئەمشەو دوو یاریی گرنگی پریمەرلیگ دەكرێن

ڕكابەرییەكانی هەفتەی بیستەمی خولی ئینگلتەرا بەردەوامە و ئەمشەو دوو یاریی بەهێز ‏بەڕێوەدەچن.‏

كاتژمێر 10:30 خولەك، یانەی چێڵسی لەناو ستامفۆرد بریدج میوانداریی یانەی بڕایتن ‏دەكات.‏

چێڵسی لە پێنج یاریی ڕابردوودا ئاستی دابەزیوە و دوو یەكسانبوون و شكستێك و دوو ‏بردنەوەی تۆماركردووە.‏

سەرباری ئەوەش لەپلەی سێیەمی ڕیزبەندیی خولی ئینگلتەرا دەبینرێت، بەڵام شەش خاڵ ‏دوای مانچستەر سیتی-ی پێشەنگە.‏

بڕایتن-یش لەپلەی یانزەیەمی ڕیزبەندی دەبینرێت و لە 10 یاریی ڕابردوودا یەك ‏بردنەوەی تۆماركردووە.‏

لە كاتژمێر 11:15 خولەكی شەویشدا، یانەی مانچستەر سیتی دەبێتە میوانی برینتفۆرد.‏

مانچستەر سیتی بە 47 خاڵ پێشەنگە و برینتفۆردیش بە 20 خاڵ لە پلەی چواردەیەمدا ‏دەبینرێت.‏

مان سیتی ئامانجی ئەوەیە بە جیاوازیی شەش خاڵ لە پێش ڕكابەرەكانی بمێنێتەوە بۆ ‏ئەوەی لەژێر فشاردا بیانهێڵێتەوە.‏

بابەتی پێشتر

مباپێ لە زستاندا پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە ناكات

بابەتی دواتر

سه‌در و چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگی كۆدەبنەوە و مالكی بەشدارنابێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share