نەجەف.. خۆپیشاندان دەستیپێكرد و بریندار هەیە

لە پارێزگای نەجەف خۆپیشاندان دەستیپێكرد، بەهۆی گازی فرمێسكڕێژەوە ژمارەیەك خۆپیشاندەر بریندار بوون.

ئەمڕۆ شەممە 13ی ئازار، دەیان كەس خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و لە بەردەم بینای پارێزگا گردبوونەوە و داوایانكرد، پارێزگار لە كار دووربخرێتەوە.

میدیا عێراقییەكان ئاشكرایانكردووە، خۆپیشاندەران ئاگریان لە تایە بەرداوە و ڕێگایان داخستووە، دواتر هێزە ئەمنییەكان هەوڵی بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەرانیان داوە.

لەكاتی دوورخستنەوەی خۆپیشاندار بەهۆی بۆمبی فرمێسكڕێژەوە دەیان خۆپیشاندەر برینداربوون.

تا بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە، خۆپیشاندانی ئەو پارێزگایە بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

خێزانێکی کورد توانای وەرگرتنەوەی تەرمی کوڕەکەیان نیە لای هێزە ئەمنییەکانی تورکیا

بابەتی دواتر

داعش لەبارەی سەردانەکەی پاپاوە باس لە دروستکردنی دینێکی نوێ دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share