ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی هەمواری یاسای بودجە دەكات

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەیەكی نائاسایی تایبەت بە هەمواری یاسای بودجە بۆ ساڵی 2024 ئەنجام بدات و دوای پەسەندكردنی رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت بۆ پەسەندكردنی.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەمیانەی دانیشتنەكەدا گفتوگۆ لەبارەی خشتەكانی بودجە دەكرێت.

میدیای رەسمیی عێراق لە زاری مەزهەر محەمەد وتیشی، “پشت بەو خشتانە دەبەسترێت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، دواتریش رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت بۆ پەسەندكردنی، ئەوەش بۆ جێبەجێكردنی ئەحكامی ماددەی 77/ دووەم-ی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی سێی (مەبەست سێ ساڵە) ژمارە 13ی ساڵی 2023”.

پێشتریش مستەفا کرعاوی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سازدەکات و دەنگ بە هەمواری یاسای بودجەی 2024 دەدات بۆ ئەوەی بە زووترین کات رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵدەدەین لە ماوەی ئەم مانگەدا لە ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەنگ بە پرۆژە یاساکە بدەین، تا ئەو پرۆژانەی بەهۆی تەرخاننەکردنی داراییەوە وەستاون دەستپێبکەنەوە.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: رووداو و یادەوەرییە ئازاربەخشەکان هۆکاری تووشبوون بە نەخۆشی زەهایمەرن

بابەتی دواتر

لە کەناراوەکانی تونس 23 کۆچبەر ژێرئاوکەوتن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەک لە بەسرە روویدا

بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک لە پارێزگای بەسرەی باشووری عێراق روویدا و هیچ زیانێکی بەدواوە نەبوو. وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share