كیلیان مباپێ، یاریزانی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی پاریس سان جێرمان، ڕەتیكردەوە لە گواستنەوەی زستانەدا، پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بكات.
لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ سی ئێن ئێن، مباپێ ڕایگەیاند، “لە پاریس سان جێرمان دڵخۆشم و ئامانجم بەدەستهێنانی هەموو ناسناوەكانی ئەم وەرزەیە بۆ تیپەكەم”.
وتیشی، “100% تا كۆتایی وەرز لە پاریس دەمێنمەوە و ئامانجی یەكەمیشم سەركەوتنە بەسەر ڕیاڵ مەدرید لە قۆناغی شانزەی چامپیۆنزلیگدا”.
مباپێ پەشیمان نییە لەوەی لەڕابردوودا داوای جێهێشتنی پاریسی كردووە و جەختی كردەوە، ئەوەی ویستوویەتی بێ دوودڵی وتوویەتی.