تەمەنی 59 ساڵە و لە ڕاهێنانێكدا ژمارەی پێوانەیی تۆمار كرد

پیاوێكی ڕوسی تەمەن 59 ساڵ توانی ژمارەی پێوانەیی لە خۆبەرزكردنەوە تۆمار بكات، لە شەش كاتژمێردا زیاتر لە 4 هەزار جار خۆی بەرزكردووەتەوە.

نیكۆلای كاكلیمۆف-ی ڕوسی تەمەنی 59 ساڵە، لە یاری خۆبەرزكردنەوەدا (عوقلە) توانی بە 4 هەزار و 98 جار خۆبەرزكردنەوە لە شەش كاتژمێردا ژمارەی پێوانەیی تۆمار بكات.

پێشتر ئەو ژمارە پێوانەییە لای یاریزانێكی چیكی بووە بەناوی گاریس كە تەنها 213 جار خۆی بەرزكردووەتەوە.

ئەو كارەی پیاوە ڕوسییەكە لەڕێی تۆمارێكی ڤیدیۆییەوە بۆ گینس نێرداوە بۆ ئەوەی وەك ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار بكرێت.

ڕاهێنان یاخود یاری عوقلە، بە یەكێك لە یارییە هەرە قورسەكان دادەنرێت، كە ئاستێكی باشی لە توانای بازوو و لیاقەی پێویستە.

كاكلیمۆف خاوەنی چەندین ژمارەی پێوانەییە لەو ڕاهێنانە، پیشتر لەماوەی 12 كاتژمێردا توانیویەتی 4 هەزار و 989 جار خۆی بەرزبكاتەوە و لەماوەی 24 كاتژمێریشدا 7 هەزار و 345 جار.

بابەتی پێشتر

كۆرۆنا لە هەرێم.. ژمارەی توشبوون بەرزبووەتەوە

بابەتی دواتر

وەزیری تەندروستیی هەرێم لەبارەی دۆخی كۆرۆناوە هۆشداری دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share