ڕۆناڵدۆ بەهۆی مێسییەوە وتوییەتی وازدەهێنم

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ساڵی 2019 لە چاوپێکەوتنێکدا بە ڕۆژنامەنوسێکی وتووە تۆپی ئاڵتون نابێت بۆ مێسی ببێت.

تیدی مارشاند ڕۆژنامەنوسێکە لە ڕۆژنامەى لیکیپی فەرەنسی کتێبێکی دەرکردووە باسی هەندێ وردەکاری گفتوگۆی خۆی و ڕۆناڵدۆ دەکات.

دەڵێت: ساڵی 2019 چاوم بە ڕۆناڵدۆ کەوت و کەمێک گفتوگۆمان کرد، زۆر بە ڕوونی وتی نابێت تۆپی ئاڵتون بۆ مێسی بێت.

وتیشی: ڕۆناڵدۆ وتویەتی ئەگەر تۆپی ئاڵتون بۆ مێسی بێت واز لە یاریکردن دەهێنم و کۆتایی بەکاروانی وەرزشی دەهێنم.

مارشاد جەختی کردەوە لەسەر ئەوەى ڕکابەرییەکی توند هەیە لە نێوان ڕۆناڵدۆ و مێسیدا و بەردەوام ڕۆناڵدۆ چاودێری سەروەرییەکانی مێسی دەکات.

بابەتی پێشتر

نوێترین چاوپێکەوتنی پیکێ

بابەتی دواتر

لە مۆڵێکی هەولێر "سروودی سەدام" لێدرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share