مێسی نۆیەم یاریزانە لە مێژوودا جامی مۆندیال، چامپیۆنزلیگ و باڵۆن دۆر بەدەستدەهێنێت

بە بردنەوەی ئەرجەنتین لە جامی جیهانیی قەتەر و بەدەستهێنانی ناسناوی پاڵەوانی مۆندیال، لیۆنێل مێسی بوو بە نۆیەم یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا كە مۆندیال، چامپیۆنزلیگ و باڵۆن دۆر بەدەستبهێنێت.

پێش مێسی، تەنها هەشت یاریزان ئەو دەستكەوتەیان هەبووە، ئەوانیش بریتین لە بۆبی چارلتۆن، فرانز پیكنپاوەر، گرید مۆلەر، پاولۆ رۆسی، زینەدین زێدان، ریڤاڵدۆ، رۆناڵدینیۆ و ریكاردۆ كاكا.

جگە لە مێسی، كەریم بنزیمە هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی چانسی بەدەستهێنانی ئەو ناسناوەی هەبوو ئەگەر وەك یاریزانی هەڵبژاردەی فەرەنسا بەشداریی مۆندیالی قەتەری بكردبایە و ناسناوەكەیان بەدەستبهێنایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیانی گەورە بە ئەپڵ دەگەیەنێت.. یەکێتیی ئەوروپا بڕیارێکی گرنگ لەبارەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانەوە دەردەکات

یەکێتیی ئەوروپا ڕێککەوتنێکی واژووکردووە، کە سەرجەم ئامێرە ئالیکترۆنییکان کەیبڵی شێوەی “USB-C” بەکاربهێنن و ئەمەش زیانێکی گەورە بە کۆمپانیای…
Total
0
Share