وەزیری ناوخۆ: بۆ دانوستان لەبارەی مادەی 140ەوە پشتیوانیی پەرلەمان-مان وەرگرت

پاش كۆبوونەوەی لەگەڵ پەرلەمانی كوردستان، وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، “تایبەت بە ڕیككەوتنی شەنگال و دانوستانەكان لەبارەی مادەی 140، پشتگیریی پەرلەمانمان وەرگرتووە”.

ئەمڕۆ دووشەممە 9ی تشرینی دووەم ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم و خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوستان لەگەڵ بەغداد لەگەڵ لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە.

پاش كۆبوونەوەكە وەزیری ناوخۆ كە هاوكات سەرۆكی شاندی هەرێمە بۆ دانوستان لەبارەی مادەی 140 و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم ڕایگەیاند، “پێوستە هەموولایەكمان هەوڵبدەین كۆكبین لەسەر ئەوەی لەگەل حكومەتی فیدڕاڵ لیژنەی مادەی 140 سەرلەنوێ دروست بكرێتەوە، وەك حكومەتی هەرێم پلانمان هەیە ئەو داوایە بكەین بڕگەكان جێبەجێ بكەن”.

ڕێبەر ئەحمەد ئاماژەی بەوەشكرد، “تایبەت بە ڕێككەوتنی شەنگال و دانوستانەكان لەبارەی مادەی 140 و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم، پشتگیریی پەرلەمانی كوردستانمان وەرگرت”.

وەزیری ناوخۆ ئاشكرایكرد، بڕیارە تایبەت بە پرسی كەركوك و مادەی 140 جارێكی دیكە شاندی حكومەتی هەرێم بچێتەوە بەغداد.

لەبارەی ئەو لایەن و كەسانەی كە ڕەخنەیان لە ڕێككەوتنی شەنگال گرتووە، ڕێبەر ئەحمەد وتی، “ئەوەی ناڕازییە دژی بەرژەوەندییەكانی خەڵكی شەنگال و ئێزدییانە، هەر ئەوانەش هۆكاری سەرەكین كە سەقامگیری ناگەڕێتەوە بۆ شەنگال”.

لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا سەبارەت بە جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی وەزیری ناوخۆ ئاشكرایكرد، “بەڕێوبەرایەتییەكمان بۆ ئەو مەبەستە دروستكردووە، 80ی ئەو خشتەیەش تەواوبووە كە باس لەوە دەكات كوێ و كێ پێویستی بە پاسانەوە، دواتر ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر دەدات”.

بابەتی پێشتر

لیژنەی دارایی: ڕێككەوتن كراوە لەسەر تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای قەرز

بابەتی دواتر

ڕوسیا.. سەربازێك لە فڕۆكەخانەیەكدا سێ كەسی ‘كوشت’

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاتی دەستپێکردنی بەفربارین ئاشکراکرا

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئەمشەوەوە بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم…
Total
0
Share