ڕوسیا.. سەربازێك لە فڕۆكەخانەیەكدا سێ كەسی ‘كوشت’

سەربازێكی ڕوسی لەڕێگەی تەقەكردنەوە “سێ كەسی كوشت و كەسێكی دیكەشی برینداركرد”، ڕوداوەكەش لە فڕۆكەخانەیەكی سەربازی ڕویداوە لە ناوەڕاستی ڕوسیا.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی سەرچاوەیەك لە دەستەی فریاكەوتنی شاری ڤۆرۆنێژ ئەمڕۆ دووشەممە 9ی تشرینی دووەم بە كەناڵی ڕوسیا تودەی ڕاگەیاندووە، “سەربازێك بە دەمانچەیەكەوە كە بەزۆر لە ئەفسەرێكی وەرگرتووە، سێ كەسی كوشتووە و كەسێكی دیكەشی وەرگرتووە”.

كوژراوەكان دوو كەسیان پلەی ئەفسەریان هەبووە، تا ئیستاش هۆكاری ڕوداوەكەش ئاشكرا نەكراوە و ئەو كەسەش هەستاوە بە ئەنجامدانی تاوانەكە، سەربازێكی تەمەن 20 ساڵە.

ڕوداوەكە لەنێو فڕۆكەخانەی سەربازیی بالتیمۆر ڕویداوە، كە دەكەوێتە نزیك شاری ڤۆرۆنێژ لە ناوەڕاستی وڵاتی ڕوسیا.

بابەتی پێشتر

وەزیری ناوخۆ: بۆ دانوستان لەبارەی مادەی 140ەوە پشتیوانیی پەرلەمان-مان وەرگرت

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی: سیستمێكی تۆماركردنی زانیاری بۆ خانەنشینان دروستكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عیزەت دوری کۆچی دوایی کرد

بەیانی ئەمڕۆ بەیاننامەیەک بەناوی حزبی بەعسی عێراقییەوە بڵاوکراوەتەوە کە مردنی عیزەت دوری ڕاگەیاندووە. لە یەکێک لە وێبسایتەکانی نزیک…
Total
0
Share