هەفتەی داهاتوو فرۆشتنی دۆلار بە نرخی بانكی ناوەندی لە فڕۆكەخانەكان دەستپێدەكاتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی ئارتی بانك رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو جارێكی دیكە فرۆشتنی دۆلار بە نرخی بانكی ناوەندیی عێراق لە فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی بە گەشتیاران دەستپێدەكاتەوە

هەمیلە گەردی بەڕێوەبەری گشتیی ئارتی بانك رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو جارێكی دیكە فرۆشتنی دۆلار بە نرخی بانكی ناوەندیی عێراق لە فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی بە گەشتیاران دەستپێدەكاتەوە

وتیشی، “بەهۆی ئەوەی ئەو بڕەی لەلایەن بانكی ناوەندییەوە تەرخانكراوە كە 2.5 ملیۆن دۆلار لە هەفتەیەكدا بۆ فرۆكەخانەكان بووە، هەفتەی رابردوو لەو بڕە پارەیە زیاتر لە فرۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی فرۆشراون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتی: داوا لە هەر هێزێکی نیشتمانی دەکەین کە خەمی قەوارەی هەرێمی کوردستانیەتی، بەشداریی کۆبوونەوە نایاساییەکەی سبەینێی پەرلەمان نەکات

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەیاننامەیەکی لەبارەی کۆبوونەوەکەی سبەینێی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “وێڕای بەشداریی نەکردنمان، ڕوو دەکەینە هەر…
Total
0
Share