ڕانیە.. لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا 14 كەس بریندار بوون

لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا لە ڕانیە، دوو ئۆتۆمبێل پێكیاندادا، كە یەكێكیان ئۆتۆمبێلی ئاسایش بووە، 14 كەسیش بریندار بوون.

عەلى عەبدوڵا، وتەبێژى هاتوچۆى ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ئەمشەو 6ی ئازار، لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی ئاسایش و پیکابێکدا لە ڕانیە 14 هاوڵاتی بریندار بوون”.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە، “شەش لە بریندارەكان كەسانی دەستگیركراو بوون لەنێو ئۆتۆمبێلەكەی ئاسایشدا، سەرجەم بریندارەکان ئێستا لە فریاكەوتنی ڕانیەن”.
هاتوچۆی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەكردووە، “ئۆتۆمبێلە پیكابەكە لە جۆری گۆنا بووە و بێ سەرەتایە”.

بابەتی پێشتر

باڵیۆزخانەی ئەمریکا هۆشداری دەداتە هاوڵاتییانی لە هەولێر

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس یاری لوتکەی لە لازیۆ بردەوە و گەڕایەوە پلەی سێیەم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share