زیادبوونى حاڵه‌ته‌كانى تووشبوون به گۆڕاوى ئۆمیكرۆن، ته‌نها له دوو ڕۆژدا له ئه‌مریكا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر زیاتر له 13 هه‌زار گه‌شتى ئاسمانی هه‌بووه.
به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانى ئه‌مریكا، دوێنێ له سه‌رانسه‌ری ئه‌مریكادا به‌هۆی گۆڕاوى ئۆمیكرۆنه‌وه پێنج هه‌زار و 900 گه‌شتی ئاسمانی كاریگه‌رییان كه‌وتووه‌ته‌سه‌ر، یان دواخراون، هەروەها دوو هه‌زار و 200 گه‌شتیش هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه.
میدیاكان ئاشكرایانكردووە، له ماوه‌ى تەنها دوو ڕۆژدا زیاتر له 13 هه‌زار گه‌شت له‌و وڵاته هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه، یان دواخراون.
كه‌ناڵی سی ئێن ئێن بڵاویكردووه‌ته‌وه، هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یان دواخستنی گه‌شته‌كان بۆ مه‌ترسیی تووشبوونی كارمه‌ندانی هێڵه ئاسمانییه‌كان به گۆڕاوى ئۆمیكرۆن گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه.
كەمبوونەوەی كارماندانی هێڵە ئاسمانییەكان و فڕۆكەخانەكان دۆخهێكی ناله‌باری دروستكردووە، ئه‌مریكییه‌كان كه له پشووی كریسمس ده‌گه‌ڕێنه‌وه، له فڕۆكه‌خانه‌كان تووشى ئاسته‌نگ بوونه‌ته‌وه.
ساڵانە لە پشووەكانی كریسمسدا لە ئەمریكا گەشتە ئاسمانییەكان زۆر زیاتردەبن لە كاتی ئاسایی و فشارێكی زۆر لەسەر فڕۆكەخانە و كۆمپانیا فڕۆكەوانییەكان دروستدەبێت.