“بە تاوانی” تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە بەغداد، دادگایەكی عێراق بڕیاری سزای لەسێدارەدانی بەسەر سێ كەسدا سەپاند.
ئەمڕۆ سێشەممە دادگای ناوەندیی تاوانەكانی عێراق، بڕیاریدا سێ كەس كە تۆمەتی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە بەغدادیان بەسەردا ساخبووەتەوە، لەسێدارەبدرێن، وەك ئەنجومەنی باڵای دادوەری بڵاویكردووەتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لە ماوەی ڕابردوودا ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە ناوچەی بەغداد جەدیدە لە بەغداد تەقێندراوەتەوە و بەو هۆیەوە چەندین كەس كوژراون و برینداربوون.
دوای لێكۆڵینەوە، سێ كەس دەستیگركراون و دادگای ناوەندیی تاوانەكانی عێراق سەلماندوویەتی كە ئەو سێ كەسە سەر بە گروپێكی ڕێكخراوی داعشن و بەپێی ماددەی چوار لە یاسای تیرۆر بڕیاری لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە.