بەهۆی وشكبوونەوە عێراق چاندن بۆ نیوە كەمدەكاتەوە

ئاو بووەتە پرسێكی زۆر گرنگ بۆ عێراق

دەسەڵاتدارانی عێراق ڕایدەگەیەنن، وشكەساڵی و كەمبوونەوەی ئاو وڵات ناچاردەكەن بە كەمكردنەوەی ڕووبەرە چێندراوەكان بۆ نیوە لە وەرزی چاندنی 2021/ 2022.

بەپێی ڕاگەیەنراوێك كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردووەتەوە، دەسەڵاتداران بڕیاریانداوە بە دیاریكردنی ڕووبەرە چێندراوەكان بۆ دوو ملیۆن و 500 هەزار دۆنم بۆ وەرزی چاندنی 2021/ 2022 كە دەكاتە 50%ی ڕووبەری چێندراوی ساڵی ڕابردوو.

پرسی ئاو بووەتە پرسێكی زۆر گرنگ بۆ عێراق بەتایبەت بەهۆی گەرمبوونی ئاووهەوا و دووبارەبوونەوەی وشكەساڵی و پرسە جیۆسیاسییەكانی پەیوەندیدار بە ئاوی ڕووبارەكانی دیجلە و فوڕات لەگەڵ توركیا و سوریا.

شەممەی ڕابردوو ڕێكخراوی فاو لە عێراق و بەرنامەی خۆراكی جیهانی و سندوقی نێودەوڵەتی بۆ پەرەپێدانی كشتوكاڵ لە ڕاگەیەنراوێكی هاوبەشدا ئاشكرایانكرد كە كاریگەری كەمی ئاو لە عێراق بەڕوونی دەردەكەوێت لەڕێی كەمبوونەوەی بەروبومە كشتوكاڵییەكانی ساڵی 2021.

هۆشداری ئەوەشیاندا كە پێویستە ڕێوشوێنی بەپەلە بگیرێتەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی ئاووهەوا و پێكەوە كاركردن بەمەبەستی چارەسەركردنی هۆكارە بنەڕەتییەكان.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، بەرهەمی گەنم بە گەیشتنە كۆتایی وەرز كەمتردەبێت بەڕێژەی 70% و بەرهەمهێنانی جۆش بە بڕێكی زۆر كەم دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتێك كە 13 ڕێكخراوی ناحكومی لە ئابی ڕابردوو بڵاویانكردووەتەوە، دەستنەگەیشتن بە ئاوی فورات و وشكەساڵی، هەڕەشە لەسەر گوزەرانی لانیكەمی حەوت ملیۆن عێراقی دەكەن.

بابەتی پێشتر

بەدەل بەرواری ئازادكرا

بابەتی دواتر

‏فڕۆكەخانەی سلێمانی مەرجەكانی سەفەركردن ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلەكانی گەرما نزمتر دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزه‌زانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە، پلەكانی گەرما نزمتر دەبنەوە. بەپێی پێشبینییەكانی…
Total
0
Share