وەزارەتی کاری عێراق: زیاتر لە 3 ملیۆن منداڵ لە دەستەبەری کۆمەڵایەتی سوودمەند بوون

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق لە رۆژی منداڵانی عێراق دەربارەی ئەو منداڵانەی لە دەستەبەری کۆمەڵایەتی سوودمەند بوون دەڵێت، ”گەورەترین ژمارەیە کە وەزارەتەکەمان پێی گەیشتووە”.

ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق لە لێدوانێکیدا لە میانی بەشداریکردن لە ئاهەنگی رۆژی منداڵانی عێراق ئەوەی ئاشکرا کرد، ”زیاتر لە سێ ملیۆن و 479 هەزار منداڵ لە دەستەبەری کۆمەڵایەتی سوودمەند بوون”.

دەشڵێت، ”ئەوەش گەورەترین ژمارەیە کە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پێی گەیشتووە لە وەرگرتنی منداڵان لە سیستمی دەستەبەری کۆمەڵایەتی”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share