ئۆمیكرۆن نزیكەی 13 هەزار گەشتی ئاسمانیی لە ئەمریكا هەڵوەشاندووەتەوە و دواخراون

زیادبوونى حاڵه‌ته‌كانى تووشبوون به‌ گۆڕاوى ئۆمیكرۆن، ته‌نها له‌ دوو ڕۆژدا له‌ ئه‌مریكا ‏كاریگه‌ریی له‌سه‌ر زیاتر له‌ 13 هه‌زار گه‌شتى ئاسمانی هه‌بووه‌.‏

به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانى ئه‌مریكا، دوێنێ له‌ سه‌رانسه‌ری ئه‌مریكادا به‌هۆی گۆڕاوى ‏ئۆمیكرۆنه‌وه‌ پێنج هه‌زار و 900 گه‌شتی ئاسمانی كاریگه‌رییان كه‌وتووه‌ته‌سه‌ر، یان ‏دواخراون، هەروەها دوو هه‌زار و 200 گه‌شتیش هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه‌.‏

میدیاكان ئاشكرایانكردووە، له‌ ماوه‌ى تەنها دوو ڕۆژ‌دا زیاتر له‌ 13 هه‌زار گه‌شت له‌و ‏وڵاته‌ هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه‌، یان دواخراون.‏

كه‌ناڵی سی ئێن ئێن بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ یان دواخستنی گه‌شته‌كان ‏بۆ مه‌ترسیی تووشبوونی كارمه‌ندانی هێڵه‌ ئاسمانییه‌كان به‌ گۆڕاوى ئۆمیكرۆن ‏گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه‌.‏

كەمبوونەوەی كارماندانی هێڵە ئاسمانییەكان و فڕۆكەخانەكان دۆخهێكی ناله‌باری ‏دروستكردووە،‌ ئه‌مریكییه‌كان كه‌ له‌ پشووی كریسمس ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌، له‌ فڕۆكه‌خانه‌كان ‏تووشى ئاسته‌نگ بوونه‌ته‌وه‌.‏

ساڵانە لە پشووەكانی كریسمسدا لە ئەمریكا گەشتە ئاسمانییەكان زۆر زیاتردەبن لە كاتی ‏ئاسایی و فشارێكی زۆر لەسەر فڕۆكەخانە و كۆمپانیا فڕۆكەوانییەكان دروستدەبێت. ‏

بابەتی پێشتر

عێراق سێ كەس "بە تاوانی" تێوەگلان لە تیرۆر لەسێدارەدەدات

بابەتی دواتر

دادگای فیدراڵی ناوی کاندیدە سەرکەوتووەکانی هەڵبژاردنی پەسەندکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
42
Share