بایدن: بەرلە گەیشتنم بەکۆشکی سپی ئابوریی ئەمریکا لەلێواری داڕماندابوو

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەرلەوەی ببێتە سەرۆکی ئەمریکا و بێتە کۆشکی سپی لەسەرەتای ئەمساڵدا، ئابوریی ئەمریکا لەلێواری داڕماندا بوو.

جۆ بایدن لە تویتێکدا نووسیویەتی، “کاتێک دەسەڵاتمان وەرگرت ئابووریمان لەداڕماندابوو”.

بایدن دەڵێت، “باڵام ئێستا ئەمریکییەکان داهاتێکیان دێتەدەست کە پێش هاتنی پەتای کۆرۆناش بەوجۆرە باشنەبووە”، ئاماژەی بە گەشەی فرۆشتن و بازاڕکردووە بەڕێژەی 8.5% بەراورد بە ماوەی پشووەکانی سەری ساڵی ڕابردوو.

لە مانگی ئەیلولی ڕابردووشدا جۆ بایدن ڕایگەیاند، ئابوریی وڵاتەکەیان بەجۆرێک بونیاد دەنێنەوە لەخزمەتی هەموو هاوڵاتییەکی ئەمریکیدابێت نەک تەنها دەوڵەمەندەکان و سەرمایەداران، داواشیکرد هەر لایەنێک باجی لەسەر بەپێی ئەو ئەرکەی لەسەریەتی باج بدات.

بابەتی پێشتر

كەشتییەكی ئەڵمانی نزیكەی 450 كۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست ڕزگاردەكات

بابەتی دواتر

نرخى نه‌وت بۆ سه‌روو 78 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت 74 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ پێنجەم ڕۆژی لەسەریەک بەرزبوونەوەی تۆمارکرد، کەمبوونەوەی یەدەگی نەوتی ئەمریکا و بەرزبوونەوەی…
Total
0
Share