كەشتییەكی ئەڵمانی نزیكەی 450 كۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست ڕزگاردەكات

ڕێكخراوێكی ئەڵمانی ڕزگاركردنی نزیكەی 100 كۆچبەر لە دەریای سپیی ناوەڕاست لەماوەی تەنها ڕۆژێكدا ڕادەگەیەنێت و بەمەش ژمارەی ئەوانەی لەسەر كەشتییەكەن گەیشتە 450 كەس.

ڕێكخراوی (سی وۆچ)ی تایبەت بە ڕزگاركردنی دەریایی رایگەیاند، نزیكەی 100 كەسی لە دەریای ناوەڕاست ڕزگاركردووە لە ئەركی پێنجەمیدا لەماوەی سێ ڕۆژدا.

ڕێكخراوەكە، كە بارەگاكەی لە بەرلین-ە، لە تویتەر ڕایگەیاند، ژنێكی دووگیان كە لەوادەی منداڵبوونەكەی نزیكبووەتەوە لەنێو ئەوانەدا بووە كە ڕزگاركراون، لەئێستاشدا تیمەكە نزیكەی 450 كەسیان لەسەر كەشتی (سی وۆچ 3) لایە كە لەنێو بەلەمەكانی كۆچبەراندا ڕزگاركراون.

تەمەنی بچوكترین منداڵی كۆچبەری سەر كەشتییەكە 14 ڕۆژە.

لای خۆیەوە دوێنێ ئێشكگری كەناراوەكانی ئیتاڵیا ڕایگەیاند، پرۆسەی گەڕانەكانیان دوو ڕۆژی خایاندووە، دوای ئەوەی كەشتییەكی كۆچبەران لە نزیك كەناراوی كرۆتۆنی لە باشووری ئیتاڵیا بەدیكردووە.

ئاشكراشیكرد، 27 كەسیان بۆ شوێنێكی ئارام گواستووەتەوە.

ئیتاڵیا یەكێكە لەو وڵاتانەی كۆچبەران لە زۆر ناوچەوە بە بەلەم ڕووی لێدەكەن، كە زۆرینەیان لە باكووری ئەفریقاوەیە و وەك وێستگەی یەكەمی گەشتەكەیان بەرەو وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا لێی دەڕوانن.

كۆچبەران كە چاوەڕوانی گەیشتن و ژیانێكی ئارام لەو وڵاتانە دەكەن، زۆرجار بەر لە گەیشتنە ئەو خەونە بەهۆی زۆری سەرنشینانی بەلەمەكانیان، شەپۆلەكانی دەریا و كێشەی دیكە ڕووبەڕووی دۆخی نەخوازراو دەبنەوە، كە هەندێكجار بە گیانلەدەستدانیان كۆتایی دێت.

بەپێی ئامارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان تەنها لەماوەی ئەمساڵدا زیاتر لە 1500 كۆچبەر لە ئاوەكانی ناوەڕاستدا خنكاون.

بابەتی پێشتر

ئەپڵ ئایفۆنێک دروستدەکات بەبێ سیمکارت کاردەکات

بابەتی دواتر

بایدن: بەرلە گەیشتنم بەکۆشکی سپی ئابوریی ئەمریکا لەلێواری داڕماندابوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێران: ترەمپ دەكوژین

ئێران بەردەوامە لە هەڕەشەكانی و دەڵێت، “تۆڵەی سلێمانی دەكەینەوە و ترەمپ و وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی ئەمریكا و…
Total
0
Share