واشنتن: تورکیا بەردەوامبێت لەسەر کڕینی چەکی ڕوسی ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە

وێندی شیرمان جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختیکردەوە، پێویستە لەسەر تورکیا هیچ کەلوپەلێکی سەربازی لە ڕوسیا نەکرێت.

وێندی شێرمان ڕایگەیاند، ئەگەر تورکیا بەردەوامبێت لەسەر کڕینی چەکی روسی ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە.

پێشتر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی پاشگەزنەبووەتەوە لە کڕینی سیستمی بەرگریی موشەکیی “ئێس 400″ی ڕوسی.

وتیشی، بڕیاری واشنتن بۆ بێبەشکردنی تورکیا لە بەرنامەی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی “ئێف 35″ی ئەمریکی، ناتوانێت ڕێگری لە تورکیا بکات بۆ دەستبردن بۆ بژاردەی دیکە و کڕینی سیستمی بەرگریی “ئێس 400″ی ڕوسی.

پێشتر لە مانگی کانونی یەکەمی ڕابردوودا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سزای بەسەر دەستەی پیشەسازیی بەرگریی تورکی و ئیسماعیل دەمیری سەرۆکی و سێ کەسی دیکەدا سەپاند، لەئەنجامی کڕینی سیستمی بەرگریی “ئێس 400″ی ڕوسی بۆیەکەمجار لەلایەن تورکیاوە.

تائێستا ڕوسیا و تورکیا بەردەوامن لە گفتوگۆکانیان سەبارەت بە کڕینی سیستمی بەرگریی ئێس 400 بۆ جاری دووەم و ئەمەش وای لە ئەمریکا کردووە کە هەڕەشەی سەپاندنی سزای نوێ بکات.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کۆچ: 24 وێستگەی دەنگدان لە کامپەکانی دهۆک دانراون

بابەتی دواتر

فیلمی (سەبایا) ڕووبەڕووی ڕەخنە دەبێتەوە<BR> بەرهەمهێنەكەش بە پاڵەوانی ئێزدییەكە وەڵامدەداتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share