لیژنەی دارایی: بودجەی وەبەرهێنانی عێراق دەگاتە 60 ترلیۆن دینار

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختدەکاتەوە، بودجەی وەبەرهێنان لە بودجەی گشتیی ساڵی 2023ی عێراقدا دەگاتە 60 ترلیۆن دینار.

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، “سەرۆک وەزیران تیشکدەخاتە سەر بودجەی وەبەرهێنان”، لەگەڵ ئەوەشدا گفتوگۆکانی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی بودجەی 2023وە درێژە ناکێشێت.

سەبارەت بە نرخی نەوت وتی، نەرخی نەوت دانابەزێت بۆ خوار 80 دۆلار، جەختیشیکردەوە، بودجەی وەبەرهێنانی ساڵی 2023 دەگاتە نزیکەی 60 ترلیۆن دینار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەهۆی پێنەدانی مووچەوە بایکۆتی دەوامیان کردووە

مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژی کشتوکاڵی سلێمانی تائێستا مووچەی مانگی شوباتیان وەرنەگرتووە، ئەمڕۆ گردبوونەوەیان دەستپێکرد و 10 ڕۆژیشە بایکۆتی…
Total
0
Share