دواینیان توركیایە.. جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا لە 33 وڵات دەركەوتووە

ئەو وڵاتانەی گەشتە ئاسمانییەكانیان لەگەڵ شانشینی یەكگرتوو وەستاندووە گەیشتووەتە 40 وڵات

توركیا تۆماركردنی توشبوون بە جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنای ئاشكراكرد و بەمەش ژمارەی ئەو وڵاتانەی ئەو جۆرەیان تیا بڵاوبووەتەوە گەیشتە 33 وڵات، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز ئاشكرایكردووە.

ڕۆژی هەینی 1ی كانونی دووەم توركیا دەروازەی بەڕووی ئەو كەسانەدا داخست كە لە بەریتانیاوە ڕوو لە وڵاتەكەی دەكەن و ئاشكراشیكرد، 15 توشبووی بە جۆرە گۆڕاوەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە وڵاتەكەی تۆماركردووە، كە سەرجەمیان لەوانەن كە لە شانشینی یەكگرتووەوە ڕوویان لە وڵاتەكەی كردووە.

فەخرەدین قۆجە، وەزیری تەندروستی توركیا ڕایگەیاند، سەرجەم ئەو 15 توشبووە نوێیە كەرەنتین كراون، بەدواداچوونیش بۆ ئەوانە دەكرێت كە تێكەڵیان بوون بەمەبەستی كەرەنتین كردنی ئەوانیش.

لەوەتەی بەریتانیا جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسەكەی لە 8ی كانونی یەكەمی ڕابردوو ئاشكراكردووە، ژمارەی ئەو وڵاتانەی گەشتە ئاسمانییەكانیان لەگەڵ شانشینی یەكگرتوو وەستاندووە گەیشتووەتە 40 وڵات، هەروەك هەندێك لە وڵاتان كۆت و بەندیان بۆ گەشتیارانی بەریتانی داناوە.

زانایان دوپاتیانكردەوە تائێستا نەسەلمێندراوە كە توشبوون بە جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا مەترسیدارتر بێت، بەڵام زیاتر و خێراترە لە بڵاوبوونەوە.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ چەند منداڵ لە جیهاندا لەدایكبوون؟

بابەتی دواتر

بەغداد و واشنتن هۆشداری دەدەنە تاران و گروپە چەكدارییەكان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share